لە كەمپی هۆڵ خێزانێكی داعش هەڵهات

:: AM:09:52:19/03/2024 ‌
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، هاوسەری سەركردەیەكی باڵای چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆڵ، دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی مانگی سووری سووریا، دیار نەماوە. 

رێكخراوەكە ئاماژە بەوە دەدات، ئەو ژنە خەڵكی میسرە و لەگەڵ دوو منداڵەكەیدا چوونەتە ئەو نەخۆشخانەیە و دواتر دیار نەماون، بەو هۆیەشەوە لە كەمپەكەش حاڵەتی ئامادەباشی و هۆشداریی تەناهیی بەرز كراوەتەوە، كەمپەكەش دەستیان بە هەڵمەتی پشكنین و ئۆپراسیۆن كردووە و 25 خێوەتیشیان گەمارۆ داوە.

لە ماوەی رابردوودا هێزەكانی هەسەدە لەناو كەمپی هۆڵدا دوو تونێلیان دۆزییەوە، كە بۆ خۆحەشاردان و شاردنەوەی بەشێك لە ژنانی كۆچبەر بەكار دەهێنرا.

لە دوای كەوتنی خەلافەتەكەی داعش، 19 هەزار چەكداریان گیران و لە گرتووخانەكانی ڕۆژئاوای كوردستاندان.

كەمپی هۆڵ لە ساڵی 2019 دروست كراوە و لەو كاتەدا زیاتر لە 70 هەزار كەس لە بنەماڵەی چەكدارانی داعش، لە كەمپی هۆڵ نیشتەجێ كراون.



وشە - سۆران عەزیز