كۆریای باشوور ده‌ڵێ، له ده‌می ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرایناوه تا ئێسته، كۆریای باكور حه‌وت هه‌زار كۆنتێنه‌ر فیشه‌كی داوه‌ته ڕووسیا وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكراینا.
ئه‌مڕۆ 19ی ئادار ئاژانسی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، شین وۆن-سیك وه‌زیری به‌رگریی نیشتمانی كۆریای باشوور ئاشكرای كردووه، كۆریای باكور هاوكاریی ڕووسیا ده‌كات له شه‌ڕی دژ به ئۆكراینا، له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێسته كۆریای باكور تۆپ و مووشه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی تری سه‌ربازی داوه‌ته ڕووسیا، ئامانجی كۆریای باكور بریتییه له كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی و وه‌رگرتنی هاوكاری مرۆییی.
ئێسته هه‌ریه‌ك له كۆریای باكور و ڕووسیا، گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر بۆ پاڵپشتیكردن له یه‌كتر، ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور هاوكۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆریای باكور چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ڕووسیا كردووه، له به‌رانبه‌ر به پێدانی حه‌وت هه‌زار كۆنتێنه‌ر له فیشه‌ك، ڕووسیا نۆ هه‌زار كۆنتێنه‌ر پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌تایی ناردووه بۆ كۆریای باكور.