بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شیعر لە هەولێر رێز لە شاعیران دەگیرێت

:: AM:10:43:20/03/2024 ‌
بە چاودێریی پارێزگاری هەولێر، سەنتەری ڕۆشنبیریی خەون بە هاوكاریی سەنتەری ئاڵا، ڕێوڕسمی ڕۆژی جیهانیی شیعر لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

"لە هەموو دنیادا ڕۆژی 21ـی ئادار ڕۆژی جیهانیی شیعرە، چەند ساڵە یونسكۆ ئەو بڕیارەی داوە. لەبەرئەوەی ئەو ڕۆژە دەكەوێتە یەكەم ڕۆژی نەورۆز، ئەمساڵیش ئەو یادە كەوتە مانگی ڕەمەزان، بۆیە بڕیارمان داوە لە شەوی 20ـی ئادار ئەو ڕێوڕەسمە ساز بكەین".

ئەو چالاكییە بە بەشداریی هونەرمەند زەكەریا موحسین و هەریەك لە شاعیران دڵزار حەسەن، گۆران رەسووڵ، داستان بارزان، بژار حەكیم، سۆران ساڵح و هاودەنگ بێبەش بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسی سەنتەری خەون گوتی، "لە دوای خوێندنەوەی شیعرەكان، هەشت شاعیر كە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵیان لە بزووتنەوەی ئەدەبی كوردی هەبووە، خەڵات دەكرێن".



وشە - سۆران عەزیز