ئەمڕۆ شاندێكی هەولێر سەردانی بەغدا دەكات

:: AM:09:09:24/03/2024 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی هەولێر سەردانی بەغدا بكات، ئامانجی چوونی شاندەكە بۆ گفتوگۆ لەبارەی مووچە و هەژماری من و بودجە دەبێت.

گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا بەردەوامی هەیە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی هەولێر سەردانی بەغدا بكات لە سەردانەكەیان باسی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن لەبارەی مووچە و بودجە.

ئەو شاندە سەردانی بەغدا دەكات و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندەكە كۆ دەبێتەوە و لەبارەی پرسەكانی مووچە و خەرجكردنی بودجە و هەژماری من گفتوگۆ دەكەن.

تا ئێستا حكوومەت بودجەی ساڵی 2024 و هەمواركردنەكەی رەوانەی پەرلەمان نەكردووە، بۆیە تا ئێستە پەرلەمان دانیشتنێكی لە بارەی دەنگدان لەسەر بودجە و هەمواركردنەوەی دیاری نەكردووە. دوای هەمواركردنەوەی بودجە هەندێك گۆڕانكاری لەو بارەیەوە روودەدات.



وشە - رامیار جەواد