كاردانه‌وه‌كانی هێرشی تیرۆریستی داعشی خوراسانی بۆ سه‌ر مۆسكۆ به‌رده‌وامه، ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕای گه‌یاند، مه‌ترسیی تیرۆریستانی داعش له عێراق ماوه و پێویسته ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه.
ئه‌مڕۆ 25ی ئادار، ئالینا ڕۆمانۆسكی به ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز''ی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ له‌ناوبردنی داعش، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق له ئارادایه و پێویسته هه‌مووان هاوئاهه‌نگ بن بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر.
جێی باسه داعشی خوراسان هێرشێكی كوشنده‌ی كرده سه‌ر هۆڵێكی كۆنسێرت له مۆسكۆ، ئه‌مه‌یش بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 137 كه‌س، دوای هێرشه‌كه ڤلادیمێر پوتین په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئۆكراینا درێژ كرد، گوایه ئۆكراینییه‌كان هاوكار بوون له هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر مۆسكۆ.
ماوه‌ی ساڵانێكه ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ترس له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، حكوومه‌تی عێراق خۆی به‌دوور گرتووه له‌وه‌ی به شێوازێكی یه‌كجاره‌كی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان چڕ بكاته‌وه تا بكشێنه‌وه، به‌ڵكو پرسه‌كه بۆ مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری و سیاسی به‌كار هێنراوه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعییه‌كانی سه‌ربه ئێران.
فراوانبوونی هێرشه‌كانی داعش له ئێران و ڕووسیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ده‌بێته هۆكارێكی پاڵپشتكه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.