دووشەم پشووە

:: PM:01:02:27/03/2024 ‌
بەپێی رۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەمی هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، ئەوەیش بەهۆی سەری ساڵی ئاشوورییەكان.

رۆژی دووشەمی داهاتوو پشووی فەرمییە لە هەرێمی كوردستان و بۆنەكەش سەری ساڵی ئاشوورییەكانە، لە ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە.

ساڵانە لە ڕۆژی یەكی نیسان لە هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی ئاشووری پشووە، بۆ ئەوەی یادی جەژنی ئەكیتۆیە كە بۆنەیەكی تایبەتی ئاشوورییەكانە، بریتییە لە جەژنی قیامە كە سەرەتای ساڵی بابلییەكانی كۆنی عێراقە..

بۆ ئاشوورییەكان  پارێزگای نەینەوا لە رابردوو گرنگترین شوێن بوو، دەكەوێتە 465 كیلۆمەتر باكوری بەغدا و دووەم گەورەترین پارێزگای عێراقە و تەواوی دانیشتووانی سێ ملیۆن و 500 هەزار كەس دەبێ و ڕووبەڕەكەی 14 هەزار و 411 كیلۆمەتری دووجایە.

پارێزگای نەینەوا لە سەردەمی ئاشوورییەكان لە شەش هەزار ساڵ پێش زاینی خەڵكی لێ كۆ بووەتەوە و سێ هەزار پێش زاین بووەتە سەنتەری ئاینی خواوەندی عەشتاری ئاشوورییەكان، (نینۆس) یەكێكە لە فەرماندە سەربازییەكانی ئاشوورییەكان دروستی كردووە لە سەردەمی شەمشی ئادی یەكەمی پاشای ئاشوورییەكان.



وشە - رامیار جەواد