نرخی مریشك هەرزان بوو

:: PM:02:25:29/03/2024 ‌
نرخی كیلۆیەك مریشك بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو نرخەكەی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك ئەمڕۆ یەك كیلۆ مریشك گەیشتە خوار سێ‌ هەزار دینار.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، زانا شێخ قادر ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی مرییشك لە دوێ،ێەوە بە تەواوەتی رووی لە دابەزین كردووە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت پێشبینی هەرزانبوونی زیاتریش دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو نرخە پێوەندی بە چەند هۆكارێك هەیە لەوانەش ئەو بڕیارەی دوای حكوومەت بۆ لابردنی باج لەسەر گۆشتی سوور كە دەبێـە هۆی هەرزانبوونی، لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی زیاتری مریشك.

ئەم نرخە لە كاتێكایە، لە ماوەی رابردوو نرخ یەك كیلۆ مریشك نزیك بوویەوە لە چوار  هەزار و 500 دینار.



وشە - رامیار جەواد