به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه به‌رده‌وام له به‌رده‌م تیشكی راسته‌وخۆی گڵۆپی كاره‌بادان، له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر سوڕی خوێن بۆ مێشكیان هه‌بێت، دواجار تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببنه‌وه و به‌گشتی ئه‌وانه‌ی له ژینگه‌یه‌كی پیسدا ده‌ژین، زیاتر جه‌ڵته‌ی مێشك لێیان ده‌دات.
توێژینه‌وه‌كانی پێشتر پێداگرییان ده‌كرد كه ئه‌و جۆره تیشكانه، كاریگه‌رییان هه‌یه له‌وه‌ی مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه‌كان دڵ ببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره وا دیاره ده‌ركه‌وتووه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه.
زانایانی چینی به پشتبه‌ستن به وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد كه نه‌خشه‌سازییان بۆ پیسبوونی زه‌وی به‌هۆی تیشك و رووناكییه ده‌ستكرده‌كان كردووه. 28 هه‌زار و 302 كه‌سی به‌ساڵاچوویان خستووه‌ته ژێر چاودێری كه له به‌رده‌م رووناكاییه‌كی به‌هێزدا ده‌ژین، مه‌به‌ستی ژیان له شاره گه‌وره‌كانه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه شه‌ش ساڵی خایاندووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌زار و 278 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌ماری مێشك بوون
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه شه‌ش ساڵی خایاندووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌زار و 278 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌ماری مێشك بوون، له‌وانه 777 كه‌س جه‌ڵته‌ی مێشك لێیانی داوه به‌هۆی مه‌یینی خوێن و 133 كه‌سی تریش جه‌ڵته‌كه‌یان به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی ده‌ماره‌كان بووه.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی مێشك بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام له به‌رده‌م رووناكییه ده‌ستكرده‌كان بوون، 43% له‌وانه زیاتر بوو كه كه‌متر له به‌رده‌م رووناكیدا بوون و دوور له شاره‌كان ژیاون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو شاره‌كان بۆنی سووتانی به‌نزین و نه‌وت و گازوایلیان بۆ هاتووه، به‌راورد به‌وانه‌ی كه له هه‌وایه‌كی پاكتردا ژیاون، 41% زیاتر بووه.