د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی سوڕێژه به پێكوته‌ی دژه‌ڤایرۆسی سوڕێژه‌ی تێكه‌ڵاو ده‌ست پێ ده‌كرێت.
سوڕێژه نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی گواستراوه‌یه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و نه‌وه‌كانی ئاینده، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر و فراوانی سه‌رانسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت له باچخه‌ی ساوایان و قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان له ڕێگه‌ی سێ هه‌زار و 280 كارمه‌ند، نزیكه‌ی 873 هه‌زار و 191 منداڵ به ئامانج ده‌گیرێن بۆ پێدانی كوتان.