داعش هێرشی كرد و 20 سەربازی سووریای كوشت

:: AM:10:09:19/04/2024 ‌
لە ئەنجامی دوو هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر سەربازانی سوپای سووریا، باس لە كوژرانی 20 سەرباز دەكرێت.

ئەمڕۆهەینی 19ـی نیسان، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە دوو هێرشی جیاوازدا بۆ سەر سوپای سووریا لە ڕیفی حمسی ڕۆژهەڵات و ڕیفی بوكەمال لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، چەندان سەربازیان كوشتووە.

باس لەوەش كراوە، چەكدارانی داعش لە هێرشەكەیاندا بۆ سەر دوو كاروانی سوپای سووریا لە حمسی ڕۆژهەڵات 16 سەرباز و لە ڕیفی بوكەمال چوار سەربازیان كوشتووە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ سەرنجی بۆ ئەوە ڕاكێشاوە، داعش لەوەتەی سەرەتای ئەم ساڵەوە 321 سەربازی سووری كوشتووە.

ئەو هێرشە لە كاتێكە لە ئێستە باس لەوە دەكرێت، داعش لە سنووری سووریا بە تەواوەتی بەهێز بووەتەوە و ئەمساڵ لە هێرشەكانیدا زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە.


وشە - رامیار جەواد