لە رووداوەکەى دوکان کەس گیانى لە دەست نەداوە

:: PM:12:17:26/04/2024 ‌
ئەمڕۆ لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە شارۆکەى دوکان بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵى لەدەست دەدات و خۆى دەکێشێ بە 13 ئۆتۆمبێلدا، بەهۆیەوە 15 کەس بریندارن بەڵام کەس گیانى لە دەست نەداوە.

بەهمەن عەبدوڵا شەفسەرى هاتوچۆ لە شارۆکەى دوکان راى گەیاند، لە رووداوەکەى ئەمڕۆ هەینى 26ى نیسانى 2024،  15 کەس بریندارن و تا ئێستە لە ڕووداوەکەدا کەس گیانی لەدەست نەداوە.

بەهمەن عەبدوڵا دەڵێ، ڕووداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بووە لە جۆری "فلات" کۆنتێنەری لەسەر بووە لە سلێمانیەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆشتووە پێش بازگەکە کۆنتڕۆڵ لە دەست دەدات و خۆی دەکێشێ بە دوو ئۆتۆمبێلدا، پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە دەڕوات و لەناو بازگەکە خۆی دەکێشێ بە ١٣ ئۆتۆمبێلی تر.

زیاتر دەڵێ، شۆفێرى بارهەڵگرەکە بە ڕەگەز عەرەبە و خڵکی بەغدایە ، تیمەکانی هاتوچۆ و تەندروستی و هێزە تەناهییەکان لە هەوڵێ کۆنتڕۆڵکردنی ڕووداوەکەدان.



وشە - وشه‌