گەرمیان.. رووداوێكی هاتوچۆ نۆ برینداری لێ كەوتەوە

:: PM:11:59:26/04/2024 ‌
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی كەلار - دەربەندیخان نۆ كەس بریندار بوون كە چواریان منداڵن. 

ئەمشەو هەینی 26ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی كەلار دەربەندیخان نزیگ كوندی عیسایی نۆ كەس بریندار بوون. 

هاتوچۆی گەرمیان روونی كردووەتەوە رووداوەكە ، لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و جێب واز لە سەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان  رووی داوە و چوار لە بریندارەكان منداڵن. 

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەیش كراوە، یەكێك لە بریندارەكان شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامرییە، لەگەڵ شۆفێر و حەوت سەرنشینی جێب وازەکە، سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.


وشە - پۆڵا مەحموود