وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر سڤیل و كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان كرد.
دوا به دوای هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی سڤیلی به ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نی، ئه‌مه‌ریكا هاته ده‌نگ و ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئه‌مدواییه ده‌كات بۆ سه‌ر ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌ریكا نزای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بریندارانی هێرشه‌كه
ده‌كات و داوای سه‌بووری بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات، واشنتن به ڕوونی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی له‌م جۆره ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ''ئێمه هانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ده‌ین له نزیكه‌وه له ڕووداوه‌كه بكۆڵنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانی ڕووبه‌ڕووی دادگا بكه‌نه‌وه''.
ئەمەریکا بەردەوامە لە پاڵپشتی کوردستان و عێراق
له كۆتادا ئه‌مه‌ریكا دووپات له پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌یش بۆ پاڵپشتیكردنی جێگیری و سه‌روه‌ری و باری ته‌ناهیی هه‌ردووكیان.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن درۆنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، به‌و هۆیه‌وه چوار هاووڵاتی گیانی له ده‌ست دا و چه‌ندانی تریش بریندار بوو، به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌و كێڵگه‌یه وه‌ستێنرا و بووه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی دوو هه‌زار و 500 مێگاوات.
ئه‌و هێرشه له كاتێكدایه چه‌ندان جاری تریش له‌لایه‌ن گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كان، هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز ئه‌نجام دراوه، هه‌شته‌مین جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه‌كه.