ستیڤن چارڵز هیچن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق ڕای گه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر جێی قبووڵ نییه و ناكرێت له ڕێی توندوتیژییه‌وه ئامانجی ئابووری و سیاسی به‌ده‌ست بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27 نیسان، ستیڤن چارڵز هیچن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق
ڕای گه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كه‌ن و ئه‌م جۆره له هێرش بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی و ئابووری، جێی قبووڵ نییه.
ستیڤن داوا ده‌كات ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق نزا بۆ خێزانی قوربانیان و بریندارانی ڕووداوه‌كه ده‌كات.
هاوپەیمانان سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن
دوا به دوای هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی سڤیلی به ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نی، ئه‌مه‌ریكا هاته ده‌نگ و ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئه‌مدواییه ده‌كات بۆ سه‌ر ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان.