بۆكان جاف شاره‌زای بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، داوا له هاونیشتمانیان ده‌كات ددان به خۆیاندا بگرن، دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی كه‌مپینی ئیمۆجی ئاڵای كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئێسته گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27 نیسان، دوای ئه‌وه‌ی داوای له هاونیشتمانیان كرد ده‌ست بكه‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵای كازاخستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئێسته بۆكان جاف دڵنیایی ده‌دات و له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X ڕای گه‌یاند، ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان و هه‌موو ورده‌كارییه‌ك ده‌خه‌مه ڕوو، ئێسته گفتوگۆ له‌باره‌ی دروستكردنی ئیمۆجی ئاڵای كوردستان ده‌كرێت.
بێ هیوا نەبن و گفتوگۆ لەبارەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەستی پێ کردووە
بۆكان جاف به‌رپه‌چی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه خه‌ڵك بێهیوا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، كه‌مێك چاوه‌ڕێ بن، خواست و ئاره‌زوو زیاد بوو، گۆڕانكاری دروست ده‌بێت، هیواتان هه‌بێت و هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بن.
ماوه‌یه‌كه بۆكان جاف ده‌ستی كردووه به كه‌مپینی دانانی ئاڵای كازاخستان وه‌ك سه‌لماندنی ڕاستییه‌ك، كه خه‌ڵكانێك هه‌ن ئیمۆجی ئاڵای تایبه‌ت به خۆیان نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاونیشتمانیان بانگه‌شه‌یه‌كی باشیان ده‌ست پێ كرد و پێشوازیی زۆری لێ كرا، به‌ڵام به‌شێك له خه‌ڵك ڕه‌خنه‌یان له كاره‌كه‌ی بۆكان جاف گرت و پێیان وا نییه هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.