له سنووری نه‌سوودی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سێ كۆڵبه‌ری تری كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار كران.
تا ئێسته ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و كۆڵبه‌رانه ئاشكرا بووه كه تاهیر كه‌ریمییه و ته‌مه‌ن 34 ساڵه و خه‌ڵكی شاری پاوه‌یه له پارێزگای كرماشان.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئه‌م كۆڵبه‌رانه به چه‌كی ساچمه‌یی ته‌قه‌یان لێ كراوه و له به‌شی پشت، ده‌ست و ڕان بریندار بوون.
هه‌فته‌ی رابردووش له سنووری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران، كۆڵبه‌رێك كوژرا و دوو كۆڵبه‌ری تریش بریندار بوون.
كوژراوه‌كه ناوی شوانه ئه‌حمه‌دپوور ته‌مه‌ن 34 ساڵ بوو كه خێزاندار و باوكی منداڵێك بوو. هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌و رووداوه‌ش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی سه‌یوان ده‌ست ئه‌فكه‌ن، له سنووری ''ته‌ته''ی سه‌وڵاوا له پارێزگای سنه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژرا.
به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته و له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه، ده‌ستڕێژ له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ن.
جێی باسه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته و له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه، ده‌ستڕێژ له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ن.
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی رابردوی ئاداردا لانی كه‌م 91 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون. 66%ی ئه‌و قوربانییانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و به‌راورد به مانگی شوبات 36% زیادی كردبوو.
له‌و ژماره‌یه 13 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 78 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون، زۆرترین ژماره‌ی كۆڵبه‌ری كوژراو یان بریندار كه 44 حاڵه‌ته له سنووری پارێزگای سنه تۆمار كراون.
دۆخی ئابووری ئێران خراپه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و گرانی وایكردووه، خه‌ڵك له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوییان هانا بۆ كۆڵبه‌ری ببه‌ن و له هه‌ردوو دیوی سنوور شتومه‌ك به كۆڵ بگوازنه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شیان پێ به ره‌وا نازانێت و ته‌قه‌یان لێ ده‌كات.