ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه رووسیا دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی ئۆكراینا بۆردمان ده‌كات و زیانی زۆری پێ گه‌یاندوون، شه‌وی رابردوویش به‌هه‌مانشێوه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سێ پێگه‌ی وزه‌ی ئۆكراینا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ رایان گه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو رووسیا هێرشێكی گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وزه، بۆ ئه‌وه‌یش سێ پێگه‌ی بۆردمان كردووه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندوون.
سوپای ئۆكراینا رای گه‌یاندووه، مۆسكۆ 34 مووشه‌كی به ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی ئۆكراینا هاویشتووه، 21 مووشه‌ك له‌وان له‌سه‌ر زه‌وی ته‌قیونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش تریش هه‌ر له ئاسمان ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زیری وزه‌ی ئۆكراینا له‌ڕێی فهیسبووكهوه نووسیویه‌تی، جارێكی تر مۆسكۆ دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی ئۆكرانیای بۆردمان كردووه، ئه‌وانیش له ناوچه‌كانی دنیبروبیتروڤسك و ئیڤانۆ- فرانكیفسك و لهڤیڤ، به‌وه‌ش زیانی له كه‌لوپه‌له‌كانی پێگه‌گانی وزه‌ی ئۆكراینی گه‌یاندووه.
دواتریش كۆمپانیای كارپێكردنی كاره‌با "دی تی ئه‌ی كای" رای گه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو چوار كارگه‌ی حه‌راری به‌هۆی بۆردمانه‌كانی رووسیا، تووشی زیانی زۆر بوون.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.