گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رای ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی گه‌نجێك له رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له سنووری شاره‌دێی ئه‌ترووش دۆزرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی نیسان، هێمن حوسێن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌رمی گه‌نجێك به ناوی حوسێن نوره‌دین شێخ عه‌لی له رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له سنووری ئه‌ترووش دۆزرایه‌وه.
پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كه‌سه به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن سه‌ردانی سنووره‌كه‌ی كردووه و له‌وێ خنكاوه، دوای دۆزینه‌وه‌ی، ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كرا.
پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره له رووداوه‌كه و ده‌ڵێن، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.