پارێزگاری له ده‌ماره‌كان بۆ هه‌ر كه‌سێك زۆر پێویسته كه به پیسبوون یان گیرانیان، مرۆڤ تووشی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌ندروستی و به‌پێی رێنوێنیی پسپۆرانی بواری خۆراك، چه‌ند میوه‌یه‌كیان ده‌ستنیشان كردووه كه به خواردنیان، ده‌توانرێ پارێزگاری له دڵ و ده‌ماره‌كان له پیسبوون یان گیرانیان بكرێت.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "
Mayo Clinic" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك كه تووشی نه‌خۆشی و نه‌شته‌ركاری نه‌بێت، گرنگه بایه‌خ به پارێزگاری له پاكبوونه‌وه و گیرانی ده‌ماره‌كان بدات، بۆ ئه‌وه‌یش پسپۆرانی بواری خۆراك، ئاماژه‌یان به خواردنی چه‌ندان میوه كردووه كه زۆر پێویستن، نموونه‌یان پرته‌قاڵ، كیوی، ئه‌ڤۆگادۆ، توو و هه‌نار.
پرته‌قاڵ و میوه ترشه‌كانی تریش وه‌ك لیمۆ و نارنج، رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینی "سی" و دژه ئۆكسیدیان تێدایه، ئه‌وه‌یش هاوكار ده‌بێ له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و دواتریش ده‌ماره‌كان و خوێن به‌ناویاندا ده‌پارێزێت.
توو و فه‌راوله و به‌تایبه‌تی تووی ره‌ش، ئه‌و میوانه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به دژه ئۆكسید وه‌ك فلابۆنۆید، ئه‌وانیش دژه هه‌وكردنن كه له ریشاڵ و ڤیتامینه‌كان و ئاسن پێكدێن، دواتریش ئاستی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنن و پارێزگاری له ته‌ندروستیی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌كه‌ن.
ئهڤۆگادۆیش میوه‌یه‌كی تره كه گرنگه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و ته‌ندروستبوونیان، ئه‌و میوه‌یه ده‌توانی كۆلیسترۆڵی خراپ بۆ كۆلیسترۆڵی باش بگۆڕێت، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن رێكده‌خات و رێگریی ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان.
هاوكات ئاماژه به‌گرنگی هه‌نار وه‌ك میوه‌یه‌ك كراوه كه ئه‌ویش دژه ئۆكسیدی تێدا به‌رزه و پێی ده‌گوترێ "بۆلیڤینۆل"، بۆ دژه هه‌وكردن و گیرانی ده‌ماره‌كان به‌سووده. به‌تایبه‌تی ئاوی هه‌نار یان ته‌نانه‌ت ناوكهكانیشی، خوێن پاكتر ده‌كاته‌وه و چه‌وری له‌ناو ده‌ماره‌كان ده‌توێنێته‌وه.
دواتریش ئاماژه به كیوی وه‌ك میوه‌یه‌ك كراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینی "سی" و ریشاڵه‌كان و پۆتاسیۆم، هه‌موو ئه‌مانه بۆ ته‌ندروستیی دڵ گرنگن. توێژینه‌وه‌كانی پێشتریش ئاماژه‌یان داوه كه كیوی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن داده‌به‌زێنێت، هاوكات هه‌وكردن كه‌متر ده‌كاته‌وه، دواتریش دڵ و ده‌ماره‌كان به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه و پاكیان ده‌كاته‌وه.