زۆر كات كه خواردنێكی تیژ ده‌خۆین یان سكمان ژان ده‌كات یان جه‌سته‌مان عاره‌قێكی زۆر ده‌رده‌دات، شاره‌زایان ده‌ڵێن، له كاتێكدا خواردنی تیژ ده‌بێته هۆی خێراكردنی ''مێتابۆلیزم'' و سیستمی هه‌رس خێرا ده‌كات، چه‌ند سوودێكی تری هه‌یه بۆ له‌شمان و ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كالیسیۆم له لووله‌كانی دڵ، به‌ڵام دڵنیایی ته‌واو نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا تا چه‌ند تیژی له خۆراكه‌كانمان ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی و جه‌ڵته‌ی دڵ و شێرپه‌نجه.
شاره‌زایان
ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر له زۆر خواردنی خۆراكی تیژ زیاده‌ڕۆیی كرا، ئه‌وا پێویسته په‌نا به‌رینه‌به‌ر خواردنه چه‌وره‌كان بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیمان، وه‌ك شیری پڕ چه‌وری یان قه‌یماغ، ئه‌مه‌یش بۆ چاككردنی دڵه‌كزه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زایان ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن بۆ خواردنی بیبه‌ر به شێوازێكی مامناوه‌ند، زۆر خواردنی بیبه‌ر یان خۆراكی تیژ ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی و ئازاری گه‌ده، به‌ڵام خواردنی به ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو كه جه‌سته‌مان كۆنترۆڵی بكات، پاڵپشتی لێ ده‌كرێت و سوودی بۆ خێراكردنی سیستمی هه‌رس ده‌بێت.