بۆچی هەندێك كەس بە زەحمەت خەویان لێ دەكەوێت؟

:: PM:10:53:07/05/2024 ‌

رەنگە بە بەردەوام وا بیت یان جارجار كە ناتوانیت شەوانە بە ئاسانی بخەویت، سەرەڕای ئەوەی بە رۆژ ماندوویت و خەواڵو دەبیت، شارەزایان هۆكارەكەی بۆ وەستان یان پەككەوتنی كاتژمێری بایۆلۆجی لەش دەگەڕێننەوە، كە شەو و رۆژ لە یەكتر جیا دەكاتەوە و پلەی گەرمی لەش و ئاستی هۆرمۆنەكانی وەك میلاتۆنین، كە بەرپرسە لە خەوتن رێك دەخات.

سەرەڕای ئەو هۆكارە، هۆی تریش هەن لەوانە، رارایی و نیگەرانی، كە یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی زەحمەتی خەوتن، بەتنایبەتی ئەوانەی نۆرەی تۆقینیان هەیە، نیگەرانیی بەردەوام كاتژمێری بایۆلۆجی پەك دەخات و ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل زیاد دەكات، كە پێویستە شەوان لە نزمترین ئاست بێت بۆ ئەوەی میلاتۆنین بگاتە بەرزترین ئاست. 

ناهاوسەنگی و گۆڕانكاریی هۆرمۆنی، بەتایبەتی لە ژن بەر لە سووڕی مانگانە كە جووڵەی خێرای چاو و بەرهەمهێنانی میلاتۆنین كەم دەبێتەوە و گرژبوونی سووڕەكە دەردەكەوێت، جیا لە سەرئێشە و زیادبوونی پلەی گەرمی لەش، ئەوانە خەوتن زەحمەت دەكەن، هەروەها كۆتاهاتنی یەكجارەكی سووڕی مانگانە بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكانی ئەسترۆجین و پرۆجسترۆن، كار لە خەوتن دەكەن، جیا لە زیادكردنی رارایی شەوانە و بوونە هۆی زەحمەتی نوستن.

خواردنی كافایین، واتە چاو و قاوە، ئەگەری نوستن و نوستن زەحمەت دەكەن، بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان وەك مۆبایل و لابتۆپ، ئەوانەش كار لە كاتژمێری بایۆلۆجی دەكەن و رێگری لە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین دەكەن، خەوزڕان، واتە زەحمەتی خەوتن یان بەردەوامبوون لە خەوتن لە شەو، رەنگە كاتی بێت و چەند رۆژێك بێت یان بەردەوام و درێژخایەن.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل