توێژینەوەیەکی نوێ بەدەری خستووە، گۆڕانی کەشوهەوا لە سەرانسەری دنیا و لەناوچوونی هەندێک لە گیانداران لەگەڵ گەرمبوونی جیهانی و پیسبوونی ژینگە لەگەڵ تەشەنە سەندنی جۆرە کوشندەکانی حەشەرات بوونەتە هۆی ئەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان کوشندەتر بن لە جاران.
توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای کردووە، گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا بووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشی و دەردەکان لە مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەکەکانیشدا، تێزی توێژینەوەکە بریتییە لەوەی، نەخۆشیە گوازراوەکان لە سەردەمی ئێستە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیاتر بوون و نەخۆشییە گوازراوەکانی ئێستە کوشندەترێکن بە بەراورد بە جاران.
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، نەخۆشییە گوازراوەکان کوشندەتر و بە ئازارتر بوون
لە ڕێگەی شیکردنەوەی هەزار توێژینەوەی کۆن، بەدەر کەوتووە، نەخۆشییە گوازراوەکان بە ئازارتر و کوشندەتر بوون، لەناوچوونی هەندێک جۆر لە ئاژەڵ و پیسبوونی ژینگە لەگەڵ چەند هۆکارێکی تر، بوونەتە هۆی ئەوەی حەشەرە و مێرو و خشۆکی نوێ پەیدا بن، لە ڕێگەیانەوە بە شێوازێکی خێرا نەخۆشییە گوێزەرەوەکان توشی مرۆڤ دەبن، هەروەها ئازارەکانیشیان کوشندە تر دەبن.
لە توێژینەوەکەدا بەدەر کەوتووە، شارستانی بوون و ئاوەدانکردنەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زیانەکانی نەخۆشییە گوازراوەکان، توێژینەوەکە لە گۆڤاری جیهانی ''
نەیچەر'' بڵاو کراوەتەوە.