پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكی، هیوای بۆ ئه‌و پیاوانه گه‌ڕانده‌وه كه به‌ده‌ست سپیبوونی قژیان یان كه‌چه‌ڵی ده‌ناڵێنن، چونكه توانیویه‌تی ئه‌و خانانه بدۆزێته‌وه كه به‌رپرسن له‌سه‌ر گۆڕینی ڕه‌نگی قژ و لاوازبوونی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌نگاوێكی نوێ له چاره‌سه‌ری قژ بێته ئاراوه.
پڕۆفیسۆر لی لو پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست له ویلایه‌تی ته‌كساس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ تیمێكدا ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی دۆزینه‌وه‌ی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه، كه‌چی به شێوه‌یه‌كی رێكه‌وت، له كاتی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌و خانانه‌یان دۆزییه‌وه كه ده‌بنه هۆی گۆڕینی ڕه‌نگی قژ.
ئه‌و تیمه پێیان وایه ماده‌م توانیویانه هۆكاره‌كه بدۆزنه‌وه، به ئاسانی ده‌شتوانن ڕێگری له گۆڕانی دۆخی قژ بكه‌ن و نه‌یه‌ڵن بوه‌رێ یان ڕه‌نگه‌كه‌ی ورده ورده ببێته ڕه‌ساسی و پاشان سپی.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه گۆڤاری "Genes & Development journal" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه پرۆتینی "KROX20" ده‌گۆڕدرێ بۆ خانه‌ی پێست، ئه‌و خانانه‌ی به‌رپرسن له‌سه‌ر ڕه‌نگی موو.
یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و تیمه پزیشكییه له‌سه‌ر مشك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی ده‌كه‌نه‌وه.