نیكۆڵ سابا، باسی ناپاكیی هاوسەرەكەی دەكات

:: PM:12:14:25/05/2017 ‌


خانمە هونەرمەندی ئەكتەر نیكۆڵ سابا، بووە میوانی بەرنامەی (دوا هەڵقە)، و تێێدا لەمەڕ زۆر بابەت دووا، كە تایبەت بوو بە باری ژیانی كەسی و ناپاكیی هاوسەرەكەیشی خزاندە نێو ئەو بابەت و پرسانە.

لە بارەی ناپاكیی هونەرمەند یووسف خال لەو ئەگەر لە بارێكدا كارێكی وا بكات، وەڵامەكەی شۆككەر بوو، بە جۆرێك دەڵێ: هێمن دبم و بە توندوتیژی هەڵوێستم لەو رووەوە نانوێنم، لەو بارەیەوە دەڵێ: دەرفەتی دەدەمێ تا لەسەر بابەتەكە گەنگەشە و گفتوگۆ بكەین، چونكە ئێمە هاوەڵ نین و كچێكمان هەیە، یووسف هاوشێوەی نییە، بەڵام لە كۆتاییدا پیاوە، ئەگەر شتێكی وا روو بدات، كاتی دەدەمێ و گەنگەشەی لەگەڵ دەكەم و گوێی لێ دەگرم.

ئەوەیشی ئاشكرا كرد، كە پێشتر نامەی  خۆشەویستی لە نێو مۆبایلی هاوسەرەكەیدا بینیوە، كە لە یەكێك لە خانمە هونەرمەنەندەكانەوە بۆی چووە، بۆیە لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ كردووە.

لە بارەی ئەوەی ئەگەر هەر كامێكیان رۆڵێكی بوێرانە لە دراماكاندا ببینن، ئەو دەڵێ كە دارەكە لە ناوەڕاستدا دەگرن، بە جۆرێك بوار بۆ هەردوو كایەی هاوسەری و درامی بمێنێتەوە.

بۆ زانین، نیكۆڵ سابا، لە ساڵی 2011ـدا لەگەڵ یووسف  ئەلخالدا ژیانی هاوسەری پێك هێناوە و كچێكیان هەیە.

سەرچاوە/شاشە نیوز.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د