ئەمڕۆ فیلمی "من سامیم" دەگاتە تیڤی ئەمەریكی

:: AM:10:11:27/05/2017 ‌
 
فیلمی "من سامیم" لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەندی كورد كەی بەهار، ئەمڕۆ شەموو ئەو فیلمە دەگاتە كەناڵە ئەمەریكییەكان بۆ نمایشكردن.

كەی بەهار دەرهێنەری فیلمەكە بە"وشە"ی راگەیاند: دوای نمایشكردنی لە چەندن فێستیڤاڵی جیهانی و بەدەستهێنانی چەندان خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانی، لە ئێستەدا فیلمەكەمان لە تیڤی ئەمەریكی وەرگیراوە بۆ نمایشكردن، ئەمڕۆ شەموو لە تیڤی شۆڕتسی ئەمەریكی نمایش دەكرێت لە ئەمەریكا، هاوكات هیوامان وایە لە داهاتوویەكی نزیك لە یەكێك لەكەناڵە كوردییەكان نمایش بكرێت تا بینەری كوردیش چێژی لێ وەربگرێت.

روونی كردەوە، بەهۆی سەركەوتنی فیلمەكە، كۆمپانیای بڵاوكەر شۆڕتس ئینتەرناشناڵ لە لۆس ئەنجیلۆس ئەمەریكا ئەركی بڵاوكردنەوەی گرتە ئەستۆ بۆ بڵاوكردنەوەی لە بازاڕەكانی دنیا، ئێستە ئەو فیلمە لەسەر ئایتیون هەیە لە 83 دەوڵەت. تا ئێستە ئەو فیلمە بەشداری لە 152 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كردووە و 49 خەڵاتی بەدەست هێناوە، بۆ یەكەم جارە لە تیڤی لەئەمەریكا وەردەگیرێت بۆ نمایشكردن .

ئەو فیلمە ساڵی 2014 بەرهەم هاتووە و پڕۆژەی هاوبەشی نێوان كوردستان و بەریتانیایە بەسەرپەرشتیی كۆمپانیای جۆكەفیلمس و فوت پرینت فیلمسە. ڕاستە ئەو فیلمە كوردی نییە، بەڵام بە بەشداری 16 فیلمكاری بەریتانی و 35 فیلمكاری كورد بەماوەی شەش ڕۆژ لە شارۆكەی مەخموور كاری بۆ كراوە و پۆست پڕۆدەكشنی لە بەریتانیا بوو.
   
هەولێر/ شاخەوان شێخانی









وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د