دوای 18 ساڵ پێكەوەبوون، جیا دەبنەوە

:: PM:12:08:27/05/2017 ‌

ئەكتەری پاڵەوانی فیلمی زۆلاندەر (بن ستیلەر)، رای گەیاند كە ئەو و كریستین تیلۆر، رۆژی هەینی بڕیاریان داوە لە یەك جیا ببنەوە، ئەوەیش دوای 18 ساڵ پێكەوەبوون.

ئەو دوو هاوسەرە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایان گەیاند: بە خۆشەویستی و رێزێكی گەورە و زۆری نێوانمانەوە لە 18 ساڵی رابردوودا كە وەك دوو هاوسەر پێكەوە بەسەرمان برد، بڕیارمان دا جیا ببینەوە.

ئاماژەیان بەوەیش كردووە كە كاری لەمەودوای هەرە لەپێشیان، پەروەردەكردنی منداڵەكانیان دەبێت، داوایشیان لە هۆیەكانی میدیایی كردووە لەو كاتەدا ڕێزی تایبەتمەندییەكانیان بگرن.

تیلۆر بە رۆڵی كوڕە هەرزەكارەكە (مارسیا برادفی) لە فیلمی (زە برادی باشن مۆفی)ـدا لە 1995 ناوبانگی دەركرد. هاوكات هەردوو هاوسەر لە زۆر فیلم پێكەوە دەركەوتوون، لەوانە (ترۆبك و ساندەر) و (میت و بێرنتس).

بۆ بیرهێنانەوە، كریستین تیلۆر و بن ستیلەر لە ساڵی 2000ـدا چووبوونە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.

سەرچاوە/ رۆیتەرز



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د