لەم وڵاتە لە مانگی رەمەزاندا تەڵاقدان قەدەغەیە

:: AM:11:38:30/05/2017 ‌
لەم وڵاتە لە مانگی رەمەزاندا تەڵاقدان قەدەغەیە

دادوەری داگای فەلەستین، ڕاوێژكاری سەرۆكی فەلەستین بۆ كاروباری ئاینی و پێوەندیی ئیسلامی، رۆژی یەكشەم بڕیارێكی بۆ سەرجەم دادگەكان گشتاند كە لە مانگی رەمەزاندا پرۆسەی جیابوونەوە جێبەجێ نەكەن.

مەحموود هەباش بڕیاری ئەوەی داوە، هیچ جۆرە جیابوونەوەیەك تۆمار نەكرێ و جێبەجێ نەكرێت، تا ئەو كاتەی مانگی پیرۆزی رەمەزان كۆتای پێ دێت.

هەباش لە بەیاننامەیەكدا ئەوەی راگەیاندووە كە دادگاكان پشت بە راپۆرتی فەرمانگەی ڕێنوێنی و چاكسازی ببەستن، بۆ زانینی رادەی پێویستی گوێگرتن لەو هاوسەرانەی لێك جیا دەبنەوە و پێویست دەكات جیابوونەوەكەیان تۆمار بكرێت، دەنا هیچ جۆرە جیابوونەوەیەكی تر تۆمار نەكرێت.

ئەوەیشی روون كردووەتەوە، ئەو ڕێكارە لەسەر بنەمای ئەزموونی دادگاكانە لە مانگی پیرۆزی رەمەزانی ساڵانی رابردوو، بە هۆی ئەوەی هەندێ كەس دەیەوێت ئەو پێویستییە ئاینییە بە هەموو تایبەتمەندییەكەوە جێبەجێ بكات، هەندێكی تر بە دەست كەمی خواردن و نەكێشانی جگەرەوە كاریگەریی خراپی لەسەر دروست دەبێ و دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە، هاوكات سروشتی رۆژووەوان بە جۆریكە جێگیر نییە، بۆیە لەوانەیە بڕیاری خێرا و شەنوكەونەكراو بدەن.

سەرچاوە/ عەجیب نێت



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د