هیتلەر لە ئەرجەنتین دەرکەوت

:: PM:01:26:19/06/2017 ‌

 

پیاوێکی بەساڵاچوو کە تەمەنی ١٢٨ ساڵە  لە شاری سالتای وڵاتی ئەرجەنتین دەڵێت ئەو ئادۆلف هیتلەرە و دوای ٧٠ ساڵ لە خۆشاردنەوە ناوی خۆی ئاشکرا کردووە.

 

لە گفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەی "ئال پاتریۆت" ئەرجەنتینییەکی بە رەگەز ئەڵمانی باسی لەوە کردووە ئەو لە ساڵی ١٩٤٥ بە پاسپۆرتێکی ساختە بە ناوی هێرمەن گونتربرگ لە ئەڵمانیاوە بەرەو ئەرجەنتین کۆچی کردووە.

 

ئەو دەڵێت رێبەری نازییەکانی ئەڵمانیایە و هەر ئەو کات بە نهێنی وڵاتی بەرەو ئەرجەنتین جێهێشتووە.

 

بە گوتەی ئەو بەساڵاچووە تا ئێستە نەیوێراوە ناوی خۆی ئاشکرا بکات بەڵام دوای ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە وازی هێناوە لە سیاسەتی گەڕان بەدوای تاوانبارە نازییەکان، بڕیاری داوە خۆی ئاشکرا بکات.

 

ئەو دەلێت "من بە کۆمەڵێک تاوان سزا دراوم کە هەرگیز نەمکردووە و سەرووی نیوەی تەمەنی خۆم بە نهێنی بەسەر بردووە و سزاکەیم وەرگرتووە."

 

ئەو بڕیاری داوە ژیاننامەی خۆی بڵاو بکاتەوە  و دەشڵێت " من بە پیاوێکی خراپ ناوم دەرکردووە چونکە لە جەنگەکە دۆڕام بەڵام دوای خوێندنەوەی بەسەرهاتی ژیانم تێڕوانیتان پێچەوانە دەبێتەوە."

 

بڕیارە کتێبەکەی بە ناوی ئادۆلف هیتلەر لە ئەیلوولی ئەمساڵدا بڵاو بکرێتەوە.

 

زۆرێک لە خەڵک باوەڕ بە قسەکانی ئەو کابرایە ناکەن و تەنانەت ژنەکەی کە ٥٥ ساڵە لەگەڵیدا دەژیت دەڵێت خەرفاوە.

 

 هەروەها باسی لەوە کردووە کە مێردەکەی  هیچ کات باسی هیتلەری نەکردووە بەڵام دووساڵە تووشی زەهایمەر بووە و لەو کاتەوە زۆر باسی هیتلەر دەکات.

 

هاوسەرەکەی دەڵێت هەندێک جار بە تەنیا بە خراپ لەسەر جووەکان قسە دەکات و بە شەیتانیان هەژمار دەکات ئەو دەڵێ مێردەکەی هیتلەر نییە بەڵام پێدەچێت نازی بووبێت.

 

لە جەنگی دووەمی جیهانیی ٧٠ ساڵ تێدەپەڕێت و هێشتا هەندێک دامەزراوەی ئیسرائیلی بە دوای تاوانباراندا دەگەڕێن.

 سەرچاوە/ ئەلعەرەبیە



وشە - سلێمان تاشان