پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه دووگیانه به دووانه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه مێشكی وه‌ستاوه و مردووه، پزیشكه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه منداڵه‌كانیشی دوای دوو ڕۆژی تر ده‌مرن، به‌ڵام دوور له چاوه‌ڕوانی زانست و بۆچوونی پزیشكه‌كان، دایكه‌كه توانی به مردوویی دوانه‌كه له سكیدا بۆ ماوه‌ی ١٢٣ رۆژ بپارێزێت و خۆراكی پێویستیان بداتێ.
له ماوه‌ی ئه‌و ١٢٣ رۆژه‌دا پزیشك و په‌رستاران به‌رده‌وام و به‌ووردی چاودێری دۆخی منداڵه دووانه‌كه‌یان كردووه كه دواجار له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له دایك بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاتنه نێو ژیانه‌وه دایكه‌كه‌یان نێردرایه گۆرستان و به‌خاك سپێردرا.
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه بووه كه تا ڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و منداڵانه تیپی مۆسیقای ئه‌و شاره خۆبه‌خشانه مۆسیقایان بۆ منداڵه‌كان لێداوه تا هێور ببنه‌وه.