نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشیی به‌سته‌ره‌ی بۆڕیی دڵ، به نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و كوشنده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن و ژماره یه‌كن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له سه‌رتاسه‌ری دنیا بوونه‌ته كێشه. پێڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی خۆراكیی ته‌ندروست و خواردنی گۆشتی كه‌مڕۆن و شیرنه‌مه‌نیی كه‌مچه‌وری و سه‌وزه و میوه، له‌وانه‌یه هاوكاری باشت بكات بۆ روونه‌دانی ئه‌م نه‌خۆشییه، ده‌شتوانی به‌پێی سیسته‌م وه‌رزش بكه‌ی.
بۆ هه‌ندێك كه‌س، شێوازی ژیانیی ته‌ندروست به‌س نییه، بۆیه لێره‌دا پێویستمان به‌و گیایانه ده‌بێت، رێگه‌یه‌كی ئاسان و كاریگه‌ره بۆ رێگرتن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشییه به‌سته‌ره‌یییه‌كان.
لێره‌دا حه‌وت باشترین و كاریگه‌رترین گیا ده‌خه‌ینه ڕوو كه بۆ دڵ باشن و پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌ناڵێنن، فه‌رامۆشیان نه‌كه‌ن:
1- سیر.. سیر یه‌كێكه له باشترین خۆراكه‌كان بۆ ته‌ندروستیی دڵ، تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه سیر توانای هه‌یه كۆلسترۆڵی ناته‌ندروست كه‌م بكاته‌وه و كۆلسترۆڵی ته‌ندروست زیاد بكات و سه‌لمێنراوه كه په‌ستانی خوێن رێك ده‌خات.
2- كاكاو.. له راستیدا شوكوڵاته‌ی ره‌ش یه‌كێكه له باشترین خۆراك بۆ ته‌ندروستیی دڵ و سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ئیپكاچین كه سوودی زۆر به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت. به‌پێی به‌دواداچوونێك كه له وڵاتی سویسرا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه شوكوڵاته‌ی ڕه‌ش ئۆكسیده زیانبه‌خشه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری به‌سته‌ره‌كانی لووله‌ی خوێن ده‌كات.
3- شاتوو.. ده‌توانین سوودی زۆر وه‌رگرین له شاتوو، چونكه یارمه‌تیی زۆری ته‌ندروستیی دڵمان ده‌دات و چاره‌سه‌ری سوڕی لووله‌ی خوێنه بچووكه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكاری دروستبوونی لووله‌ی خوێنه نوێیه‌كان ده‌كات، وه‌ك دژه‌ئۆكسیدێكی به‌هێز كار ده‌كات و رێگه نادات ژه‌هری كاردیوتوكسیست بێته ناو لووله‌ی خۆێن.
4- دره‌ختی گۆیژ.. خواردنی گۆیژ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی، په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی سووری خوێن ده‌كات، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیی دژه‌ئۆكسیدی به‌هێزی هه‌یه و دڵ له زیان و سووتان ده‌پارێزێت.
5- ماپه‌رۆرت.. (جۆره رووه‌كێكه) ماپه‌رۆرت یارمه‌تی ئارامبوونه‌وه‌ی دڵ و نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلسترۆڵ و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی دڵ و ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده كانزاكان وه‌ك فینیلیبه‌ر، بانویدس، فلاڤونید، ئه‌سیدی فینولید.
6- جینسینگ.. به‌دواداچوونه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه جینسینگ بۆ ته‌ندروستیی دڵ به‌سووده، ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه كه دڵ به پارێزراوی ده‌هێڵێته‌وه و به دووری ده‌گرێت له نه‌خۆشییه به‌سته‌ره‌یییه‌كان و نه‌خۆشیی دڵ، چاره‌سه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێن و لێدانه‌كانی دڵ ده‌كات و دژه‌هه‌وكردن و دژه‌ئۆكسیدێكی به‌هێزه.
7- جینكو بیلوبا.. (جۆره رووه‌كێكه) جینكو بیلوبا وه‌ك دره‌ختی گۆیژ وایه، هاوكاریی باشبوونی په‌ستانی خوێن و سوڕی خوێن ده‌كات، هه‌روه‌ها وه‌ك خوێنێكی سروشتی كار ده‌كات و نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی مێشك و جه‌ڵته‌ی دڵ ناهێڵێت.
وشه/ ڕۆزی عه‌بدوڕه‌حمان