به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی یه‌كه‌ى كارگێریى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتییان و شۆفێران له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و داوا ده‌كات كه رێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی یه‌كه‌ى كارگێریی گه‌رمیان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه كه به پێى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرێ پله‌كانى گه‌رما له سه‌رووى 50 پله تێپه‌ڕێنن، بۆیه پێویسته شۆفێران پابه‌ند بن به چه‌ند رێنوێنییه‌كه‌وه.
هاتوچۆى گه‌رمیان ڕێنوێنییه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، پێویسته شۆفێران پابه‌ند بن به جێنه‌هێشتنی چه‌رخ و خواردنه‌وه گازییه‌كان له ناو ئۆتۆمبێلدا، هاوكات جێنه‌هێشتنى بۆن و پاتری ئامێره كاره‌باییه‌كان و پێویسته جامی سه‌یاره‌كان كه‌مێك كراوه بن له كاتی ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبێلدا.
له به‌شێكى تر‌ى رێنوێنییه‌كاندا ئاماژه به‌وه كراوه، پڕ نه‌كردنی تانكی به‌نزین و تێكردنی به‌نزین له كاتی ئێواره و گه‌شتكردن له كاتی به‌یانیان مه‌ترسى دروست ده‌كه‌ن.