ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، تایبه‌تمه‌ندیی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بڕیاره كۆتای ئه‌م مانگه بكه‌وێته بازاڕ و پێشبینی ده‌كه‌ن پێشی ئایفۆن بداته‌وه.
نۆكیا 8، نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نۆكیایه، بڕیاره 31ی تهمووز بۆ یه‌كه‌م جار بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.3 ئینجه و كامێراكه‌ی به دوو چاو ده‌بێت و له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید حه‌وت كار ده‌كات كه نوێترین به‌رهه‌مییه‌تی.
مۆبایله‌كه پرۆستهرێكی نوێ له‌خۆ ده‌گرێ كه پێی ده‌گوترێ "سناپ دراگۆن 835" كه نوێترین و پێشكه‌وتووترین پرۆستهری كۆمپانیای كوالكومه و ڕامه‌كه‌ی دوو جۆر ده‌بێ، یه‌كێكیان چوار گێگا بایت و ئه‌وی تر شه‌ش گێگا.
وه‌ك ئاماژه‌یان پێ كردووه، هارده‌كه‌ی به به‌راورد به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی تر كه‌م ده‌بێ و ده‌گاته 64 گێگا بایت.
كامێرا دوانییهكهی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه 13 مێگا پێكسڵ ده‌بێت كه به سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو داده‌نرێ و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، نرخی ده‌گاته 750 دۆلار.