ھێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر، هێرشێكى له‌بیر نه‌كراوه‌ى تیرۆرستی یه‌ك له دواى یه‌ك، کە لە ڕۆژی سێشه‌مى 11ی ئەیلوولی ساڵى 2001دا، له ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ ڕوویدا.
لەلایەن ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم کردە تیرۆریستییە ڕوویدا، له ئه‌نجامدا چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی ئاراسته‌یان گۆڕان و ئاراستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوون لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، ئامانجەکانیش دوو تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە مه‌نھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن".
لە ئەنجامدا 2973 کەسى سڤیل کوژران و 24 کەسى ترىش ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزرایه‌وه و به ونبوون هه‌ژمار كران، جگه له بوونى ھەزاران بریندار.
بە پێی بڵاوكراوه‌ى فەرمی حکومەتی ئەمریکا، 19 کەس کە پێوەندییان بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەوە ھەبووه، ھەستاوون بە جێبەجێکردنی ھێرشەکان بە فڕۆکەی مەدەنی ڕفێنراو، جێبەجێکارانی پلانەکەش دابەش بوونه بۆ چوار بەش ھەر یەکێک لەو کۆمەڵانە کەسێکی تێدابوو, کە وانەی وەرگرتووە لە پەیمانگای فڕینی ھەوایی ئەمریکییدا، ھێرشەکە کراوە لە ڕێگەی فڕاندنی فڕۆکەی مەدنی بازرگانییەوە.
پاشان ئاڕاستە کراون بە ئامانجی دیاریکراو، یەکەم ھێرشیان سه‌عات 8:46 ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک ئەنجامدراوه، کە یەکێک لە فڕۆکەکان خۆی کێشا بە تاوەری باکووری ناوەندی بازرگانی جیھانی، دووه‌م هێرش سه‌عات 9:03 ى به‌یانى كرا، كه فڕۆکەی دووەم خۆی کێشا بە تاوەری باشووری ناوەندی بازرگانی جیھانی، سێیه‌م هێشرش سه‌عات 9:33 ى به‌یانى هه‌مان ڕۆژ ڕوویدا، كه فڕۆکەی سێیەم خۆی کێشا بە بینای پنتاگۆندا.
دوا به دواى دوو مانگ له‌م هێرشانه‌دا ته‌واوى گۆڕانکارییە گەورەكان بینران له ته‌اووى سیاسەتی ئەمریکادا، له ناوه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
به‌مه‌ش ئه‌مریكا به‌فه‌رمى شەڕی لە دژی تیرۆر ڕاگەیاند، به‌وهۆیه‌شه‌وه شه‌ڕ له ئەفغانستان ده‌ستى پێ كرد و دژى بزوتنەوەی تاڵیبان شەڕ به ڕوونى ده‌ستى پێ كرد و زه‌ره‌رێكى زۆر به‌و بزووتنه‌وه‌یه گه‌یه‌ندرا، شه‌ڕ له‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمی حوکمی عێراق بە ھەمان شێوه كۆتاییان به‌و ده‌سه‌ڵاته هێنا له ساڵى 2003.
وڵاتە یەکگرتووەکان پەنجەی تۆمەتی هێرشه‌كه‌یان خستە سەر ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و سەرکردەکەی به‌ناوى "ئوسامە بن لادن".
ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ئه‌م هێرشەیان بە کارێکی تیرۆریستی دانا، سەرکردە عەرەبەکانیش بە هه‌وڵێكى چه‌په‌ڵى تیرۆریستییان دانا، له ناویاندا سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین "یاسر عەرەفات" خوێنی خۆی بەخشی بە بریندارەکان وه‌ك هاوسۆزییه‌ك.
ناوەندی بازرگانی جیھانی:
پێکھاتنی بورجەکانی ناوەندی بازرگانی جیھانی لە ڕووی باڵاخانەوە لە پێکھاتنی باڵاخانە نوێکانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ئێستا ده‌چوون ئه‌وه‌نده به شێوه‌یه‌كى تۆكمه و ئه‌ندازه‌یى له لایه‌ن 67 ئه‌ندازیاریى جیهانییه‌وه دروست كرابوو, له ساڵى 1970، تا ئه‌وكات بەرزترین باڵەخانە بوون له جیهاندا، ئەندازەی پته‌وى و دیزاینه سه‌ر سووڕهێنهرهكهى تاوەرەکان ھۆکاربوون بۆ ئەوەی کە بورجەکان بۆ ماوەی سەعاتێک خۆیان بگرن لە دوای پێکدادانەکە و ئەمەش بوو بە ھۆی ڕزگارکردنی گیانى ھەزاران کەس لە ڕووداوەکەدا.
یەکێک لە بورجەکان ماوەی 55 دەقیقە خۆی ڕاگرت لە کاتێکدا ئەوه‌ی تریان 1:41 دەقە خۆی ڕاگرت پێش ئەوەی بڕوخێت، به‌یه‌كجارى.
ئه‌مڕۆ 16 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی 11ى سێپته‌مبه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له پاش ئه‌م هێرشه توندڕه‌وه‌ی تیرۆرستان نه‌ك هه‌ر كۆتایی پێ نه‌هات به‌ڵكوو له شێواز و فۆرمی جیاوازدا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و تووندوتیژى زیاتریان له ناوچه‌كه دروست كردووه.
ده ساڵ پاش ئه‌م هێرشانه و له سه‌ره‌تای ڕۆژی 2 ی مانگی 5 ی ساڵی 2011 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا توانییان بن لادن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له پاكستان بكوژن.
كوشتنی ئوسامه بن لادن و سنوورداركردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌لقاعیده نه‌بوونه مایه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توندڕه‌وانی ئیسلامی بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان.
له 11ى سێپته‌مبه‌ره‌وه تا ئێسته ژماره‌یه‌كى تر‌ى ڕێكخراوی تێرۆریستی تر به ناوى جیا جیا وه‌ك "داعش و ئه‌لقاعیده"، دروست بوون و خۆیان به هاوشێوه‌ى تاڵبیان و ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كه‌ى زانیووه.