شاجوانی كوردستان "ژالیا سیروان" كه بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی نوێی خۆی بڵاوكرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه به جوانییه‌كه‌ی و به ستایلی نوێی جله‌كانییه‌وه.
ژالیا سیروان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی به عه‌زیه‌یه‌كی ڕه‌شه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌وادارانی وه‌سفی جوانییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به‌شێكی تریشیان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن كه زۆر ده‌ستكاری ده‌موچاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیوویه‌تی: "ڕق ژه‌هره، مه‌هێڵه بچێته ناو دڵته‌وه، ده‌بێته هۆی كوشتنی خۆت".
ئه‌م قسانه‌ی ژالیا سیروان دوای ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه دێت كه له ماوه‌ی ڕابردوو به به‌رده‌وامی كراوه‌ته سه‌ری و پێیان گوتووه تۆ شایه‌نی ئه‌م نازناوه نیت.
ژالیا سیروان له ساڵی 1996 له سلێمانی له‌دایك بووه و مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له رێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر وه‌ك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی میدیاییه‌وه، ئێسته ماوه‌ی یه‌ك مانگی ماوه و ده‌بێت كه‌سێكی تر بۆ شاجوانی ساڵی 2017 هه‌ڵبژێردرێت و ژالیا ئه‌و نازناوه له ده‌ست ده‌دات، نابراو تاكه شاجوانه له مێژووی كوردستان تووشی زۆرترین ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك به شایسته‌ی نازانن بۆ ئه‌و شوێنه.