گیراوه‌ی میوه سروشتییه‌كان سوودێكی زۆری ھه‌یه، به تایبه‌تی له ڕووی جوانكارییه‌وه، به تایبه‌تی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژ و پاراستنی ته‌ندروستی قژ.
چه‌ند گیراوه‌یه‌كی میوه قژت به‌ھێز ده‌كات و پڕی پێ ده‌به‌خشێت، جگه له‌وه‌ش كاتێك ده‌یخۆنه‌وه سووده‌كه‌ی كاردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی پرچ ده‌بێت، بۆیه ھه‌ر گیراوه‌یه‌ك كاریگه‌رییه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت.
ئه‌م گیراوانه‌ی خواره‌وه قژت به‌هێز ده‌كه‌ن و له هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزن:
گیراوه‌ی ئه‌لۆڤێرا: خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه زۆر به سووده بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی قژیان ئاڵۆز و وشكه، ئه‌م گیراوه‌یه شێداری به قژتان ده‌به‌خشێت و به بریقه‌داری ده‌ری ده‌خات.
گیراوه‌ی كیوی: به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نترین میوه‌كان داده‌نرێت له ڕووی ھه‌بوونی ڤیتامین C، بۆیه قژ به‌هێز و بریقه‌دار ده‌كات و له هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت.
گیراوه‌ی پیاز: به یه‌كێك له گیراوه ھه‌ره به سووده‌كان داده‌نرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تاڵه‌كان و به‌خشینی بریقه‌یی به قژتان.
گیراوه‌ی میوه مزره‌مه‌نییه‌كان: هه‌ر میوه‌یه‌كی مزره‌مه‌نی كاریگه‌رییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر تاڵه‌كانی پرچ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕه له توخمه خۆراكییه‌كان جوانی و بریقه‌یی به تاڵه‌كانی پرچ ده‌گه‌یه‌نێت و له هه‌ڵوه‌رین ده‌یان پارێزیت.