هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد (شه‌هرام سه‌ردار)، نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "یادی تۆ" دوای ئه‌وه‌ی كلیپی بۆ ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه، بینه‌رێكی زۆر سه‌یری كلیپه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه به‌دوای خۆیدا دێنێت.
نوێترین كاری هونه‌ری هونه‌مه‌ندی (شه‌هرام سه‌ردار)، كلیپێكه به‌ناوی "یادی تۆ" كه به‌رهه‌می ڤینۆ پڕۆده‌كشنه و هۆنراوه‌ی ئارش عوسمان و ئاوازی له‌لایه‌ن گۆڤاره‌وه دانراوه، هاوكات محه‌مه‌د سیناریۆی بۆ داناوه و دیاری مه‌هدی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه.