وڵاتانی دنیا پێشبڕكێیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای وێنه‌كێشانیان هه‌یه به لم كه نزیكه‌ی 20 وێنه‌كێش له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه له سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌شداریی ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵێكی هونه‌ریدا هاتووه، وڵاتی سه‌نگاپوور هه‌ستا به ئه‌نجامدانی پیشبڕكێی وێنه‌كێشان به لم بۆ زیاتر له 20 وینه‌كێشی تێدایه، ئه‌م وێنه‌كێشانه له زۆربه‌ی وڵاتانی تره‌وه دێن و له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زۆر له پێشبڕكێكاران ژماره‌یه‌كی زۆر هونه‌ری سه‌رنجڕاكێشیان به لم ده‌كێشن.
سه‌ره‌تای هونه‌ری وێنه‌كێشان به لم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی كۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی خواستی وێنه‌كێشه‌كان، ئه‌م هونه‌ره‌ش زیاتر په‌ره‌ی پێ درا به‌جۆرێك كه پێشانگه و پێشبڕكێی له وڵاتاندا بۆ بكرێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خولیای ئه‌م جۆره هونه‌ره‌یان هه‌یه هه‌وڵ بده‌ن بۆ زیاتر فێربوون و به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ری وێنه‌كێشان.
كه‌ره‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م جۆره هونه‌ره ته‌نیا بریتییه له لم و ئاو و ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه شێوازی كاره‌كه‌ی پێ ده‌نه‌خشێنێت، دروستكردنی هه‌ر وێنه‌یه‌ك به لم چه‌ندان سه‌عات ده‌خایه‌نێت، بۆیه توانا و هیJNCJ ده‌وێت كه كه‌م له وێنه‌كێشانی تر حه‌ز به‌م جۆره هونه‌ره بكه‌ن.