ئه‌سپه‌كانى خانمه شێوه‌كارێكى كورد له سه‌ربه‌خۆییدا, ئاره‌زووى حیلاندن ده‌كه‌ن.
خانمه شێوه‌كارى كورد "شنۆ یه‌حیا شوارێ" پێشانگەیه‌كى شێوه‌كارى له شارى هه‌ولێر كرده‌وه و جیاوازانه پشتگیرى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانى كرد له ڕێگه‌ى ئاژه‌ڵانه‌وه, كه ئه‌وانیش ئاره‌زووى سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ى ئه‌یلوول، "شنۆ" له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به"وشه"ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شارى هه‌ولێر له ژێر دروشمى به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به چاودێرى ده‌سته‌ى ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كان پێشانگایه‌كى تایبه‌تى شێوه‌كارى گرافیكیم كرده‌وه و جیاوازانه پشتگیرى ریفراندۆمم كرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌و پێشانگایه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بانگى سه‌ربه‌خۆییه له ڕێگه‌ى حیلاندنى ئه‌سپه‌كانه‌وه, كه ئاژه‌ڵانیش ئاره‌زووى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژى كرانه‌وه‌ى ئه‌و پێشانگەیه بوو له‌ژێرناوى (كه ئه‌سپه‌كان ده‌حیلێنن) ماوه‌ى دوو ڕۆژ واته به‌یانى ڕۆژى سێشه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له هۆڵى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى له‌گه‌له‌رى میدیا كاتژمێر 10 ئه‌و پێشانگەیه كرایه‌وه به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى و جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
شایه‌نى باسه شنۆى شێوه‌كار له‌ساڵى 1976 له شارۆكه‌ى دوبز له شارى كه‌ركووك له دایكبووه و په‌یمانگه‌ى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانى ته‌واوكردووه، ئه‌ندامى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانى عێراقه و قوتابی قۆناغى چواره‌مى شێوه‌كارییه له زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى، ده‌سته‌ى كارگێرییه له‌ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له كوردستان، یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌ره له قوتابخانه‌ى به‌فراوى بنه‌ڕه‌تى، خاوه‌ن چه‌ندان پێشانگاى تایبه‌تییه و له دوبز و خه‌لیفان و هه‌ولێر و به‌شدارى چه‌ندین پێشانگەى هاوبه‌شى كردووه.
شاخه‌وان شێخانى