هونەرمەندی ناسراوی شاری سلێمانی "پەیوەند جاف" لە نوێترین دەرکەوتنیدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕیفراندۆم ڕادەگەیەنێت، له ڕێگه‌ى گرته ڤیدیۆیه‌كه‌وه په‌یامه‌كه‌ى ناردووه له واڵى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووەته‌وه.
پەیوەند جاف لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە, کە لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوبووەتەوە دەڵێت: "داواتان لێ دەكەم هەموو بەیەكەوە دەست بخەینە ناو دەستی یەك و بەرە و سندوقی دەنگدان بەڕێ بكەوین بۆ ڕیفراندۆم بە بەڵێ چونكە ئەم بابەتە زۆر هەستیارە و پێویستە هەموومان ئەمە بكەین لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتەكەمان".
شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرای کرد بوو, کە سەرقاڵی کلیپێکە بە ناوی "ئاشقان" کە نزیکە لە ژیانی خۆیەوە، بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره نییه هونه‌رمه‌ندان له ڕێگه‌ى گرته ڤیدیۆییه‌وه په‌یامى پشتیوانى له‌سه‌ر به‌خۆیى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
پێشوو تریش هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد "میكائیل" یش پشتیوانى له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كرد و ڕای گه‌یاندبوو, كه پێویسته ماڵى كورد یه‌ك بخرێت.
له‌ماوه‌ى پێشووتریشدا له ڕێگه‌ى كه‌مپینێكه‌وه سه‌رجه‌م هونه‌مه‌ندانى كوردستان پشتیوانیان له سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كرد.