ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا به كۆی ده‌نگ پڕۆژه یاسای خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ساڵى 2018 په‌سند كرد كه ده‌گاته 700 ملیار دۆلار و به به‌راورد به ئه‌مساڵ رێژه‌ى 5% زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ى یاسای بودجه‌ى به‌رگریی نیشتمانى ئه‌مه‌ریكا بۆ 2018، خه‌رجییه‌كان بۆ دروستكردنى فڕۆكه‌ى ئێف 35، كه‌شتی جه‌نگی و تانكی ئه‌برامز زیاد ده‌كرێن، هه‌روه‌ها مووچه‌ى سه‌ربازیی ئه‌و هێزه‌ى له ئه‌فغانستانه به رێژه‌ی 2.1% زیاد ده‌بێت كه ساڵانه ده‌كاته پێنج ملیار دۆلار، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گرنگی به به‌رنامه‌ی تێكه‌ڵكردنى ژنان له هێزی به‌رگریی نیشتمانى.
ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا كه هه‌شت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكرێت بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ داوای كردبوو 630 ملیۆن دۆلار كه‌متره. ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی مووشه‌كى كۆریاى باكور.
به‌گوێره‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا 60 ملیار دۆلار دابین كراوه بۆ ئاماده‌باشی و فریاكه‌وتنی ناو ده‌ریا، یان ئه‌و جه‌نگانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامی ده‌دات.
بودجه‌ى به‌رگریی نیشتمانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نى پیران به 89 ده‌نگ به‌رامبه‌ر هه‌شت ده‌نگی دژ په‌سند كرا, ئه‌مه‌ش تاكه پڕۆژه یاسایه كه هه‌ردوو حزبى دیموكرات و كۆمارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به درێژایی مێژوو له‌سه‌ری كۆده‌نگ بوونه.
جۆن ماكین سیناتۆری كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌ى هێزی چه‌كدار له ئه‌نجوومه‌نى پیران كه خۆی سه‌رپه‌رشتى یاسایه‌كه‌ى كردووه، ده‌ڵێ زیادكردنى بودجه‌ى به‌رگری نیشتمانى باوه‌ڕمان به خۆمان و پیاوان و ژنانمان به‌هێز ده‌كات كه به‌رگری سه‌ربازی ده‌پۆشن.
بودجه‌ى به‌رگریی نیشتمانى ئه‌مه‌ریكا كه 700 ملیار دۆلاره، 91 ملیار دۆلاری زیاتره له‌و ئاسته‌ى ده‌ستنیشان كراوه بۆ خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان به‌گوێره‌ى یاسای چاودێریی بودجه كه ساڵى 2011 ده‌رچووه.
له‌مباره‌یه‌وه ماكین ده‌ڵێ پێویسته له‌سه‌ر كۆنگرێس و به رێككه‌وتنى هه‌ردوو پارتى كۆماری و دیموكرات بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پشتگیریكردنى كرده سه‌ربازییه‌كان به گشتى و دابینكردنى بودجه‌ى پێویست بۆی.