خانمه پێشكه‌ش كاری نوێی كه‌ناڵی NRT2 " شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی به جوانییه‌كه‌ی سه‌رسام كرد.
له وێنه‌كه‌دا شانۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگی چاوی گۆڕیووه و شێوه‌ی له پێشوو تر گۆڕاوه و هه‌وادارانی بۆیان نووسیووه، خه‌ریكه به جوانییه‌كه‌ت شوێنی شارا پڕ ده‌كه‌یته‌وه.
دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی (شارا) له‌و كه‌ناڵه له‌به‌ر نه‌بوونی پێشكه‌شكارێكی تر (شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج)ی میوزسیانیان كرد به پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی ئێواره‌ی NRT2، كه به به‌رنامه‌كه‌ی شارا ناسرابوو، شارا له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی نازناوی قژلوولیان لێ نابوو و له ناو ڕاگه‌یاندكاره‌كان زۆرترین چاوی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام له‌به‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی شارا ئه‌و پڕۆگرامه‌ی به‌ڕێ كرد و له سه‌رتا ته‌نیا خۆی بوو به‌هۆی لاوازی له ئه‌داكه‌یدا كچێكی تریشیان وه‌ك هاوكار بۆ هێنا.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له‌دایك بووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی NRT2، شانۆ ئه‌و پڕۆگرامه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرێت كه ناتوانێ وه‌ك و شارا ڕۆڵێكی باش بگێڕێت، پێشتر ئه‌ندامی تیپی میوزیكی "لوڕ" بوو، كه تیپێكی سوونه‌تییه، به‌هۆی ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن ناوبراو ئاشكرای كردووه ئێسته وازی له میوزیك هێناوه.