ئەتاری بە دوو یاریی نوێ دەگەڕێتەوە

:: AM:09:56:21/09/2017 ‌
كۆمپانیای "ئەتاری" بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان بڕیاری دا، دوو یاریی تری ڤیدیۆی نوێ بخاتە ڕوو و دووبارە بگەڕێتەوە بازاڕەكان، لەو كاتەی لە دوو دەیەی پێشوو ڕیزبەندی یەكەمی كۆمپانیاكانی گرتبوو، لە بەرهەمهێنانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان.

ئێستە كۆمپانیای ئەتاری بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای "فیگ" بۆ بەرهەمهێنانی یارییە ڤیدیۆیییە نوێكان كار دەكات، یەكێك دووبارە پەرەپێدانەوەی یارییەكی كۆنی ئەتارییە و دووەمیشیان یارییەكی تەواو نوێیە و كۆمپانیای ئەتاری و كۆمپانیای فیگ دەیخەنە بازاڕەكانەوە.

پیگەی "تویك تاون" بڵاوی كردەوە، كۆمپانیای فیگ بە چڕی كار دەكات، بۆ ئەو سەرمایەدارانەی دەیانەوێ وەبەرهێنان لە یارییە ئەلكیترۆنییەكان بكەن كە بەناوی ئەتارییەوە دەخرێتە ڕوو، بۆ ئەوەی جگەلەو دوو یارییەی بەرهەمی دەهێنن، پڕۆژەی تر و نوێ كۆمپانیاكە بە لۆگۆ و ناوی ئەتارییەوە پارەدار بكەن.

لە هاوینی ئەمساڵ كۆمپانیای ئەتاری لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمی بڵاوی كردەوە، كە ئامێرێكی نوێی یاریكردن بە ناوی "ئەتاری بۆكس" دەخاتە بازاڕەكانەوە و پێشبینی دەكرێ، یارییە نوێكانی ئەو كۆمپانیایە تەنیا لەسەر ئەو ئامێرەی كۆمپانیای ئەتاری كاریان پێ بكرێ و بیخوێنێتەوە.

جێی باسە دوا بەرهەمی ئەتاری لە ساڵی 1993 بوو لە ئەمەریكا، ئەویش بەرهەمهێنان و خستنەبازاڕی ئامێریكی یاریكردنی ئەلیكترۆنی بوو بە ناوی "ئەتاری جاگوار"، دوای ئەوە كۆمپانیاكە ڕووی لە پاشەكشە كرد و بازاڕی یارییە ئەلیكترۆنییەكانی چۆڵ كرد، ئێستە جارێكی تر هاتووەتەوە مەیدان و دەیەوێ پێگەی خۆی وەربگرێتەوە و ڕیزبەندی یەكەم كۆمپانیای بەرهەمهێنانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان و ئامێرەكانی یاری پێكردن بگرێتەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د