پسپۆرانى ته‌ندروستى ئاشكرای ده‌كه‌ن له ماوه‌ى 17 ساڵى رابردوودا ژماره‌ى تووشبووانى شه‌كره سێ هێنده زیادی كردووه و پێشبینیش ده‌كه‌ن تا 2045 بگاته 693 ملیۆن تووشبوو، به‌مه‌ش تێچووى چاره‌سه‌ر زیادی كردووه و ساڵانه 850 ملیار دۆلاری پێویسته. له هه‌رێمى كوردستانیش 85 هه‌زار تووشبووى نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مم 14ى تشرینى دووه‌م، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژى جیهانى نه‌خۆشی شه‌كره، یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى نه‌خۆشی شه‌كره ئاماری ساڵانه‌ى خۆی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه له هه‌ر 11 كه‌سێك له و مرۆڤانه‌ى گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نى باڵق بوون، یه‌كێكیان نه‌خۆشی شه‌كره‌ى هه‌یه و له ساڵى 2000یش تا ئێسته ژماره‌ى تووشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره بۆ سێ هێنده زیادی كردووه و گه‌یشتۆته 451 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستى دنیادا.
یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى نه‌خۆشی شه‌كره ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه تێچووى چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره زۆر زیادى كردووه و ئێسته ساڵانه 850 ملیار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ری خه‌رج ده‌كرێت، پێشبینى ئه‌وه‌یش ده‌كات تا ساڵى 2045 ژماره‌ى تووشبووان بگاته 693 ملیۆن كه‌س.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستانیش له شاری هه‌ولێر و شار و شارۆكه‌كانى دیكه چالاكی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌وه‌یه ئه‌نجامدرا.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كوردستان 85 هه‌زار و 492 كه‌س تووشبووى نه‌خۆشی شه‌كره له كوردستان هه‌ن.
له هه‌ولێر 34 هه‌زار 866 كه‌س، له سلێمانى 23 هه‌زار و 492 كه‌س و له دهۆكیش 21 هه‌زار و 134 كه‌س نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌كره ده‌ڵێ به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ى دووچاری شه‌كره ده‌بن له‌و وڵاتانه‌ن كه زۆر هه‌ژارن و ئه‌و خۆراكانه ده‌خۆن كه ته‌ندروست نین، جگه له‌مه قه‌ڵه‌ویش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانى تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره داده‌نێت.