پیاسه‌كردنی ڕۆژانه بۆ نیو سه‌عات به به‌رده‌وامی، ئه‌گه‌ره‌كانی تێكچوونی هزر كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مولووله‌كانی خوێنی مێشك به باشی كار بكات.
تیمێكی كه‌نه‌دی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له وه‌رزانه‌ی "Sports Medicine"ی به‌ریتانیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست بێهۆشی یان بیرچوونه‌وه بوون، بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات له هه‌فته‌یه‌كدا كه ده‌كاته نزیكی ڕۆژی نیو سه‌عات، كاردانه‌وه‌ی زۆر به‌سه‌ر مێشكیان دروست بووه و به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ڕۆیشتوون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به ساڵدا چوون، به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نیان زۆر نییه و پێشوه‌خته تووشی بیرچوونه‌وه بوون، یان لاوازییه‌كی كه‌م له مێشكیاندا دروست بووه، به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌نیا به ڕۆیشتنی پیاسه‌ی ڕۆژانه چاره‌سه‌ر ده‌بن، پێش ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیی "زه‌هایمه‌ر" ببن كه یه‌كێكه له دیارترین نه‌خۆشییه‌كانی تووشی زیاتر تووشی پیاوانی به‌ساڵاچوودا ده‌بێ و هه‌ندێ جار خانمانیش ده‌گرێته‌وه.
تێرێزا لیو ئامبرۆز سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێ، هه‌میشه وه‌رزشی ڕێك و به‌رده‌وام، ته‌ندروستیی دڵ و مولووله‌كانی خوێن و مێشك به‌ره‌و باشتر ده‌بات.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی دڵ، شه‌كره و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل كه هه‌موویان نه‌خۆشیی درێژخایه‌نن، له ڕێی پیاسه‌ی به‌رده‌وامه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ خۆیانی لێ به‌دوور بگرێ.