خانمه په‌یكه‌رسازى ناسراوى كورد (ئاسۆس ئه‌حمه‌د قادر)، ناسراو به ئاسۆس جاف له دنیاى هونه‌ردا خاوه‌ن چه‌ندین په‌یكه‌ره له بوارى په‌یكه‌رسازى و تا ئێسته به‌رده‌وامه له كاره‌كانى، ئێسته كار بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ری خانمه كوردێكى مێژوویی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19 ى تشرینى دووه‌م، له كاتى كاركردنى له و په‌یكه‌ره نوێیه‌ى ئاسۆس به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "تازه‌ترین و نوێترین كارم بریتییه له دروستكردنى په‌یكه‌ری ئه‌خته‌ر خانى خێزانى ڕه‌شۆڵى هونه‌رمه‌نده، ئه‌خته‌ر خان ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه له هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى شێخ مه‌حموود شه‌هید كرا له‌به‌رده‌ركى سه‌را، هیوادارم بتوانم به‌قه‌د ڕه‌نج و ماندوبوون و ئازایه‌تى و بوێرى و چاونه‌ترسى ئه‌و خانمه خزمه‌تى بكه‌م و به كاره‌كه‌م كارێكى ته‌واو شایسته بێت و پێشكه‌شى بكه‌م ".
زیاتر گوتى: "سه‌ره‌تاى بیرۆكه‌كه‌ى كه به‌رده‌وام ویستومه په‌یكه‌رى ژنێك دروست بكه‌م كه خزمه‌ت و مێژووییه‌كى تایبه‌تى هه‌بوو بێت و خزمه‌تى شار و وڵاتى كردبێت و جێگه‌ى ده‌ستى له هه‌ریه‌كێك له بواره‌كاندا دیاربێت، بۆیه به خۆشحاڵییه‌وه له گفتوگۆیه‌كى نێوان من و نووسه‌ر و هاوڕێی ئازیزم هێمن به‌رزنجى هاته بوون و بڕیارم دا كارى بۆ بكه‌م، له ڕووى قه‌باره‌وه ده‌بێت قه‌باره‌ى ئاسایی ئه‌خته‌ر خان كه‌متر نه‌بێت و ته‌واوى له‌شولارى ده‌ربكه‌وێت، له ڕووى مه‌تریاڵیشه‌وه بڕیاره برۆنز بێت كه گرانترین جۆرى ماده‌یه كه په‌یكه‌رى پێ ڕووپۆش ده‌كرێت و دره‌نگ تێك ده‌چێت".
ئه‌و خانمه په‌یكه‌رسازه ناوى ته‌واوى ئاسۆس ئه‌حمه‌د قادره و به (ئاسۆس جاف)، ناسراوه له دنیاى هونه‌ر، له ساڵى 1989 له شارى سلێمانى له گه‌ڕه‌كى ڕزگارى له‌دایك بووه و قۆناغه‌كانى خوێندنى به سه‌ركه‌وتووی بڕیووه و دواتر چووه‌ته كۆلێژى هونه‌ر به‌شى شێوه‌كارى و به‌شى په‌یكه‌رسازی هه‌ڵبژاردووه و ته‌واوى كردووه، تا ئێسته به‌شدارى 20 پێشانگاى هاوبه‌شى هونه‌ری كردووه و چوار كارى سه‌ر شه‌قامیش هه‌یه بۆ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و شنگال و ژنان و نیشتیمان و چه‌ندین بوارى تر كارى كردووه و به‌رده‌وامه له كاره‌كانى، تا ئێسته خاوه‌نى 35 كارى هونه‌رییه و خاوه‌نى 15 خه‌ڵاتى ڕێزلێنانه .
نوێترین كارى له بوارى په‌یكه‌رسازى بۆ مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار دانه‌ر ئه‌ڵف و بێی كوردی بووه، ئه‌و په‌یكه‌ره سێ مه‌تر به‌رزه و ته‌واوى كاركردنى به مه‌تریاڵى مه‌ڕمه‌ڕه و ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رقاڵى كاركردنه بۆى، ئامانجى له‌و كاره ئه‌وه‌یه خزمه‌تێك بگه‌یه‌نێت به و كه‌سایه‌تییه و به بیرى نه‌وه‌ى نوێی بهێنێته‌ه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ركى د.ته‌ها ڕه‌سول ئه‌نجام دراوه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى