رۆناڵدۆ و گریزمان گفتوگۆیان كردووە.. بزانە باسی چییان كردووە؟

:: PM:12:03:20/11/2017 ‌

هەردوو ئەستێرە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەنتوان گریزمانی فڕەنسی دوای یاریی دێربی شاری مەدرید بەیەكەوە گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێكی گرینگ كردووە.

هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید شەمووی رابردوو لە یاری دێربی شاری مەدرید لە گەڕی 12ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆ بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.

رۆژنامەی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: گریزمان و رۆناڵدۆ كە لە دەرەوەی یاریگەدا هاوڕێیەتییەكی بەهێز كۆیان دەكاتەوە، دوای یارییەكە بەیەكەوە دانیشتوون و ماوەیەك گفتوگۆیان كردووە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە رۆناڵدۆ بە گریزمانی گوتووە ئێستا وەك پێشتر لە یانەی شاهانە دڵخۆش نییە و دەیەوێ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەیەكجاری یانەكە و تەنانەت ئیسپانیاش جێبێڵێ.

رۆناڵدۆ هەروەها گوتوویەتی كە ناڕەزاییەكان هەراسانی كردوون و هەست ناكات وەك ساڵانی رابردوو لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ رێزی لێ دەگیرێ، بۆیە بیر لە یاریكردن لە شوێنێكی تر دەكاتەوە.

جێی باسە رۆناڵدۆ لە یارییەكەی دێربی ئەم هەفتەیەدا رووبەڕووی رەخنەیەكی توندی هاندەران بووەوە بەهۆی خراپی ئاستییەوە كە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیادا دوای 12 یاریی تا ئێستا تەنیا یەك گۆڵی تۆمار كردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م