نرخی ئەو گەڵا زێڕەی بۆ ناپۆلیۆن چێ کرابوو، باوەڕ پێ نەکراوە

:: PM:06:30:20/11/2017 ‌
گەڵای زێڕەکەی تاجی ناپۆلیۆن، کە لە ساڵی ١٨٠٤ دروست کراوە، بە بەهای ٦٢٥ ملین یۆرۆ فرۆشرا. لە میانەی ڕێکخستنی ئەو مەزادەی "دار ئەوزنا" ڕۆژی یەکشەم، لە فونتینبلوی نزیک پاریس ڕێکی خستبوو.

لە بنەڕەتەوە بەهایەکەی ڕووی لە زیادبوون کردبوو، هەروەها بەسنووری ١٠٠ تا ١٥٠ هەزار یۆرۆ زیاد بوو، بەڕێوەبەرانی مەزادەکە ڕوونیان کردەوە، ئەم مۆزەیە گرنگییەکی زۆر گەورەی لەلایەن بەشەکانی زانکۆکانی مۆزەی فەڕەنسایی پێ دراوە.

هەروەها ئەم گەڵایە لەلان خێزانێکەوە تا ئێستە هەڵگیراوە و پاراستوویانە.

تاجەکەی ناپۆلیۆن لە تابلۆکەی داڤیدی بەناوبانگ، "تتویج ناپۆلیۆن"دا دەردەکەوێت. زۆر گران بوون، بەڵام زێڕنگرەکە "مارتان غیۆم" ڕۆژێک شەش دانە گەڵای گەورەی بەسەر کچەکانیدا دابەش کرد. یەکێکی لەو گەڵایانە فرۆشت لە مەزادێک دا.

تاجەکە لە ٤٤ گەڵای گەورە و ١٢ گەڵای بچووک دروست کراوە. ئەمەیش لە مێژووی گەڕانەوەی سیستەمی پاشایەتی ساڵانی (١٨١٥ – ١٨٣٠) لەگەڵ دروشمانی تر، کە تایبەت بە ناپۆلیۆن دروست کرابوو و ناپۆلیۆن لە ساڵانەدا بەڕێوەی دەبرد.

سەرچاوە/ سکای نیوز



وشە - ژیڤان خۆرانی