"ئیسرائیل شامیر" پسپۆڕێكی ئیسرائیلییه، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی "تسارگراد"ی ڕووسی، ورده‌كاریی ئه‌و شه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی له شاری ڕیاز پایته‌ختی سعوودیه له نێوان محه‌مه‌د سه‌لمان جێ‌نشین و كوڕی پاشای سعوودیه و گارید كۆشنه‌ر ڕاوێژكار و زاوای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی پاشایی دروست بوو.
كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه، چه‌ندان سه‌عاتی خایاند و تا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دوایی گفتوگۆی ڕژدیان كردووه، تێیدا له‌سه‌ر پلانێكی نوێ ڕێككه‌وتن كه كۆمه‌ڵێ ناونیشانی گه‌وره بۆ قۆناغی داهاتووی جیهانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات، هه‌ر له‌وێدا باس له‌وه كرا، ده‌بێ سه‌ره‌تا به‌ربه‌ست و سه‌رئێشه‌كانی ناو وڵات خاوێن بكاته‌وه و ده‌بێ سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ده‌ست پێ بكات.
به‌پێی زانیاریی ئه‌و پسپۆڕه ئیسرائیلییه، ئه‌وه‌ی وای كردووه جێنشینی پاشای سعوودیه جێی گرنگیی ئه‌مه‌ریكا بێت ئه‌وه‌یه، ئه‌و یه‌كێكه له دژبه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئێران كه دوژمنی یه‌كه‌می سعوودیه‌یه، هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌یه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیسرائیل واژوو بكات، یه‌كێك له كاره سه‌ره‌تایییه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه، سه‌ره‌تا له ڕێی له‌ناوبردنی حزبوڵای لبنانی له ئێران بدرێ، پاشان له هه‌ر شوێنێكی تر به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانی هه‌بێت، ئه‌وان هاوكار بن بۆ لێدانی.
هه‌ر له‌و پلانه ستراتیجییه نوێیه‌ی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ڕێككه‌وتنێكی فراوان و هه‌میشه‌یی ئاشتی له نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل واژوو بكه‌ن و دۆزی فه‌له‌ستینیش بگه‌یه‌ننه قۆناغێكی جێگیر كه ڕه‌نگه زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌له‌ستین نه‌بێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێ، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له حزبوڵای لبنانی ده‌ده‌ن و قه‌واره سیاسییه گه‌وره‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌پووكێننه‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م پلانه، به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لبنان دێت له پایته‌ختی سعوودیه و ڕای گه‌یاند حزبوڵا به‌ته‌مابوون بیكوژن، ئه‌وه‌تا ئێسته‌یش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی، ئه‌گه‌رچی چه‌ندان سه‌ردانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی كردووه و چاوی به سه‌رۆك و به‌رپرسه باڵاكانیان كه‌وتووه.
لای خۆیه‌وه پسپۆڕی ڕووسی "بۆریس دۆلغۆف" شاره‌زا له سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی له سعوودیه ڕوو ده‌دات، له‌وه ئاڵۆزتره كه زۆر كه‌س پێشبینی ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی زانیارییه‌كان له چوارچێوه‌ی خانه‌وانه‌ی پاشادا ده‌خولێنه‌وه و نابرێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین، باس له پیلانێكی ئێرانی بۆ له‌ناوبردنی محه‌مه‌دی كوڕی سه‌لمان ده‌كرێ كه به‌شێك له‌و میران و خانه‌واده‌كه‌ی تێوه گلابوون، به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی زانیارییه هه‌واڵگرییه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، زووتر پێی زانی و ده‌سته‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌و پسپۆڕه ڕووسییه ده‌ڵێ، من وای بۆ ده‌چم ئه‌م پیلانگێڕییه‌ی باس ده‌كرێ، ڕاست نه‌بێ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی زوو له ناو سعوودیه و خانه‌واده‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاو بووه‌وه. پێم وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بابه‌ته بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیارییه ڕاسته‌كانی ئه‌ودیو ئه‌و جووڵه خێرانه‌ی كوڕی پاشا بێت كه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه و خانه‌واده‌كه‌یدا هێنا.
محه‌مه‌دی كوڕی سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود، ساڵی 1985 له‌دایك بووه (32 ساڵه) جێنشینی پاشای وڵات و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری سیاسه‌ت و ته‌ناهی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانه. ئه‌گه‌رچی كوڕی شه‌شه‌می پاشای سعوودیه‌یه، به‌ڵام توانی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج براكه‌یدا سه‌ركه‌وێ و ببێته جێنشینی باوكی.
له سه‌ره‌تای چوونی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز بۆ سه‌ر كورسیی پاشایه‌تی له ساڵی 2015، محه‌مه‌دی كوڕی پۆستی سه‌رۆكی دیوانی پاشایی پێ درابوو كه پۆستێكی باڵا و تایبه‌ته، دواتر له مانگی یۆنیۆی 2017 به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌یعه‌تدانی سعوودیه، ئه‌میر محه‌مه‌د نایف مامی محه‌مه‌د له پۆستی جێنشینی پاشای سعوودیه لا برا و ئه‌م خرایه شوێنی.
وا دیاره محه‌مه‌د له‌و پلانانه‌ی دایناوه په‌له‌ی بێت، بۆیه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی بووه به جێ‌نشین، چه‌ندان بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه، له‌وانه ڕێگه‌دان به شۆفێریكردنی ژنان و چوونیان بۆ هۆڵه‌كانی شانۆ و یاریگه كه بۆ ئه‌و وڵاته ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌بووایه، به ده‌یان ساڵی تر پێی نه‌گه‌یشتنایه، هه‌روه‌ها بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ر مه‌لایه‌ك دا كه توندوتیژی ئاینی بڵاو ده‌كاته‌وه، سزا بدرێن، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ژماره‌یه پیاوی ئاینی خستووه‌ته گرتووخانه‌وه.
محمه‌دی كوڕی سه‌لمان ده‌رچووی به‌كالۆریۆسه له یاسادا و خێزانداره، ئه‌گه‌رچی دایكی له خانه‌واده‌ی پاشایی نییه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی كه بریتییه له ساره كچی مه‌شعوور عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود، دوو كوڕ و دوو كچی هه‌یه به ناوه‌كانی سه‌لمان، مه‌شهوور، فه‌هده و نوورا.