په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ چڕ كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی عێراق. كاردانه‌وه‌كان له دژی ئه‌و هه‌وڵه له ئاستى عێراق و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه و هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامى ده‌دات، به یاساییكردنى كرده‌وه‌كانى داعشه به‌رامبه‌ر به ژنان و كچان.
غه‌یدا كه‌مبش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كه به سوننه‌كان ناسراون به "وشه"ى راگه‌یاند، "به‌داخه‌وه هه‌وڵی رژد له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق له ئارادایه بۆ به شوودانی كچان له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "ئێمه ئه‌و هه‌وڵه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌زانین بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكی مه‌زه‌وی، چونكه به‌هه‌وڵی هه‌ڵگرانی مه‌زه‌وێكی دیاریكراوی ده‌زانین له عێراقدا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سوننه‌یه زیاتر ده‌ڵێ، "ژنانی عێراق هه‌میشه له‌ژێر گوشار و توندتیژیدا بوون به‌هۆی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك قاعیده و داعشه‌وه، ناكرێت ئێسته‌یش ببنه قوربانی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌بێته هۆكاری پێشێلكردنی مافه‌كانیان".
لای خۆشیه‌وه رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی لیژنه‌ی منداڵان و خێزان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌توندی دژی ئه‌و هه‌وڵانه وه‌ستایه‌وه كه كار بۆ رێگه‌دان به به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌و بۆ "وشه" هێمای بۆ ئه‌وه كرد، رێگه‌دان به به‌شوودانی كچان له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا، زیندووكردنه‌وه‌ی یاسای جه‌عفه‌رییه كه رێ خۆش ده‌كات بۆ نواندنی توندوتیژی دژ به منداڵانی كچ.
روونی كرده‌وه، "ده‌بێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی رێز له ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه له‌لایه‌ك و ده‌نگه ناڕازییه‌كانی چالاكانی مه‌ده‌نی بگرن و رێ نه‌ده‌ن یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه له په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه كه ئێسته كاری بۆ ده‌كرێت".
شه‌یما جه‌مال چالاكی بواری ژنان له گه‌رمیان بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "هه‌وڵدان بۆ به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به‌پێی یاسا هێنده كارێكی قێزه‌ونه و تا دێت كاردانه‌وه‌كان له دژی زۆرتر ده‌بێت و بگره بووه‌ته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تیش، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكاش ره‌خنه له‌و هه‌نگاوه ده‌گرن و به پڕۆژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ده‌زانن".
پرسی به‌شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌ن نۆ ساڵ له په‌رله‌مانى عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای هێناوه‌ته‌وه ده‌نگ.
هێزه‌ر ناوێریت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه پێشنیازی هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی عێراق كه تیایدا رێ به به‌شووكردنی كچانی خوار ته‌مه‌ن نۆ ساڵ ده‌دات، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه و ره‌فتاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش نییه كه به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامی ده‌دا.
دلێر عه‌لی شاره‌زای بواری یاسا بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌و هه‌وڵه‌ی له ئارادایه بۆ هه‌واركردنه‌وه‌ی یاسای ساڵی 1959 و ده‌ستكاریكردنی بڕگه‌ی 10ی یاساكه‌یه.
روونى كرده‌وه، "سه‌رباری رێخۆشكردن بۆ به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ، به‌پێی ئه‌م هه‌مواره پیاو ده‌توانێ بێ پرس و رازیبوونی ژنی یه‌كه‌م، ژنی دووه‌م بێنێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش پیاو ده‌توانێ به‌فشار هاوسه‌ری جیا نه‌كاته‌وه، واته پیاو له ماڵی باوكی خۆی خێزانی نیشته‌جێ بكات".
وشه/ سه‌بری هۆرینی