به هۆی یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومی "لیمۆند"، بیۆنسێی گۆرانیبێژ توانی داهاتێكی مێژوویی بۆ گۆرانییه‌كه‌ی تۆمار بكات و بچێته پێش داهاتی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئهدێلیش.
به پێی نوێترین ڕێكخستنی ساڵانه‌ی داهاتی گۆرانییه‌كان، "بیۆنسێ" گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریكی، توانی مێژوویه‌ك به گۆرانیی "فۆرمهیشن"ی ئه‌لبوومی "لیمۆند"ی تۆمار بكات، چونكه داهاته‌كه‌ی گه‌یشته 105 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به پێی ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی له دنیادا.
دوای ئه‌ویش "ئه‌دێل"ی گۆرانیبێژ توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت كه داهاتی گه‌یشتووه‌ته 69 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پله‌ی سێیه‌میش بۆ ئه‌لبوومه‌كه‌ی "تایلۆر سوێفت" بوو كه داهاتی گه‌یشته 44 ملیۆن دۆلار، كۆتا تۆماركردنیش بۆ "سلین دیۆن" گۆرانیبێژی ناوداری كه‌نه‌دی بوو، به داهاتی 42 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به پێی فرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كانیان.
"بیۆنسێ" ئه‌كته‌ر، گۆرانیبێژ و سه‌ماكاری ئه‌مه‌ریكی، له ساڵی 1981 له تێكساس له دایك بووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌م پیشانه‌ی له مێشكدا بووه، به‌شداری چه‌ندان ئاهه‌نگی سه‌ما و گۆرانیگوتنی كردووه، تا ئێسته بووه‌ته یه‌كێك له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی دنیا و ناوبانگی به دنیادا ڕۆیشتووه.